بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و محەمەد حەلبووسی، سەرۆكی حزبی تەقەدوم لە بەغدا كۆبوونەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا كە نزار ئامێدی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی ئامادەبوو، یەكخستنی هەوڵە نیشتمانییەكان بە ئامانجی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغداد بە تایبەت ناكۆكییەكانی پەیوەست بە پرسی مووچە و شایستەداراییەكانی هەرێمی كوردستان گفتوگۆی لەبارەوەكرا و هەردوولا جەختیان لە پابەندبوون بە دەستوور و پاراستنی مافەكانی هەموولایەك كردەوە.
لەدرێژەی كۆبوونەوەكەدا دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە تایبەت سوریا هەڵسەنگێندرا و داواكرا هەموولایەنەكان بە ستراتیژێكی نیشتمانیی هاوبەشەوە كار بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق بكەن و نەهێڵن گرژی و ئاڵۆزییەكانی ناوچەكە كاریگەریی لەسەر عێراق و ژیانی خەڵكەكەی دروستبكات.