عەمید فەرهاد محەمەد جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی هەرێم لە رووداوێکی هاتوچۆدا گیانیلەدەستدا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی کۆیە بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لە سەر رێگای هەولێر – کۆیە، لە نزیک گوندی گۆمەشین رووداوێکی هاتوچۆ لە جۆری وەرگەڕان روویدا و بەهۆیەوە شۆفێرەکەی گیانیلەدەستداوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، عەمید فەرهاد محەمەد جێگری بەڕێوەبەری پۆلیسی هەرێم شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بووە و گیانیلەدەستداوە.