ئەژی چەتۆ: سبەی شەو درێژترین شەوی ساڵە

ئەژی چەتۆ سەرۆکی کۆمەڵەی فەلەکناسانی کوردستان رایگەیاند، لەرووی فەلەکییەوە سبەی شەو درێژترین شەوی ساڵە.

ئەژی چەتۆ بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە رووی فەلەکییەوە رۆژی شەممە دەبێتە یەکەمین رۆژی وەرزی زستان، بۆ شەوەکەی دەبێتە درێژترین شەوی ساڵ.

وتیشی، ماوەی شەو دەگاتە نزیکەی 13 کاتژمێر و تا نزیکەی دوو هەفتە دیسانەوە جارێکی دیکە شەو بەرەو کورت بوونەوە دەڕوات و رۆژ درێژدەبێت.

لە کوردەواریدا شەوی 20 لەسەر 21 ی مانگی 12 ی هەموو ساڵێک بە یەڵدا یان درێژترین شەوی ساڵ ناسراوە و تێیدا چالاکی جۆراوجۆر بەو بۆنەیەوە بەڕێوەدەچن.

بابەتی پێشتر

لە سلێمانی ئامادەکاری بۆ هاتنی گەشتیاران دەکرێت

بابەتی دواتر

پزیشکێک: کیوی دەرمانی قەبزییە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی مریشك دابەزی

بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، نرخی مریشك بە بەراورد بە هەفتەی رابردوو دابەزینی بەخۆوە بینیوە و ئەمڕۆ…
Total
0
Share