پۆلیسی ڕاپەڕین: پۆلیسێکی بەرگریی فریاکەوتن کوژرا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی ڕاپەڕین ئاشکرایکرد، کەمێک پێش ئێستا پۆلیسێکی بەرگریی فریاکەوتن لە ناحیەی هەڵشۆ کوژراوە.

لە ڕاگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕیندا هاتووە، لە گوندی (توەڕەشان) سەر بەناحیەی هەڵشۆ کەسێک کوژراوە، کە پیشەی پۆلیسە لە بەرگریی فریاکەوتن.

کوژراوەکە شوێنەواری گوللـەیەک بە جەستەیەوە بووە و بەڵگەکان دەریدەخەن بە چەکی کڵاشینکۆف کوژراوە.

بەپێی ئەو ناسنامەیەی پۆلیس ئاشکرایکردووە، کوژراوەکە ناوی ( م. م . ر)یە، لەدایکبووی ساڵی 1982ـە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دژەتیرۆر: چەند کەسێکی نابەرپرس پێگەکەیان بەکارهێناوە بۆ مامەڵەکردن بە پارچە زەوییەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی نووسراوی پەرلەمانتارێکی پەرلەمانی کوردستان بڵاوکردەوە، كە باسی لە مامەڵەكردن بە زەوییەوە لەلایەن دەزگاكەوە…
Total
0
Share