وەفدێکی ئەمریکا گەیشتە دیمەشق

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، دیبلۆماتکارە ئەمریکییەکان گەیشتوونەتە سوریا بۆ دیدار لەگەڵ دەسەڵاتدارانی نوێی سوریا، ئەمەش لەدوای بەردەوامیی 13 ساڵەی جەنگی ناوخۆیی وڵاتەکە یەکەم جارە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، دیبلۆماتکارەکان لەگەڵ نوێنەرانی تەحریر شام، رێکخراوێک کە لەلایەن واشنتۆنەوە وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی دەستنیشانکراوە و کۆمەڵگەی مەدەنی کۆدەبنەوە و تاوتوێی دیدگاکانیان بۆ داهاتووی سوریا و چۆنییەتی ئەوەی ئەمریکا دەتوانێت پاڵپشتییان بکات کراوە.

ماسیۆ میللەر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، باربارا لیف و رۆجەر کارستێنس و دانیاڵ رۆبینشتاین هەر سێ ئەندامی وەفدەکەی ئەمریکان کە چوونەتە دیمەشق.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، بەرپرسانی ئەمریکی کاردەکەن بۆ ئاشکراکردنی چارەنووسی ئەمریکییە ونبووەکان لەو وڵاتە.

هاوکات، ئەم سەردانە لە چوارچێوەی هەوڵەکاندایە بۆ دەستپێکردنەوەی پەیوەندی دیبلۆماسی ئەمریکا لەگەڵ حکومەتی ئینتقالی لە سوریا دوای رووخانی رژێمی بەشار ئەسەد.

بابەتی پێشتر

بانکەکان کراوەن و مووچەخۆران دەتوانن سەردانیان بکەن

بابەتی دواتر

داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی نزیکەی 5 ملیار دینار بووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share