لەتیف نێروەیی: دادگای فیدراڵی هەر بڕ‌یارێك لەبارەی تەوتینی مووچەوە بدات یەكێتی پێوەی پابەند دەبێت

لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەكێتی رایدەگەیەنێت، دادگای فیدراڵیی عێراق هەر بڕ‌یارێك لەبارەی تەوتینی مووچەوە بدات یەكێتی پێوەی پابەنددەبێت و دەشڵێت، ” لەسەر ئاستی باڵاش هەوڵی چارەسەركردنی كێشەی مووچەخۆرانی هەرێمی داوەو لە ئاییندەیەكی نزیكیشدا هەنگاوی دیكە دەنێین”.

لەتیف نێروەیی، ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە چاوپێكەوتنێكیدا بە میدیای رەسمی یەكێتی راگەیاند، “یەكێتی لەسەر بژێویی ژیانی خەڵك هەرگیز بێدەنگ نەبووە، بەڵام دەكرێت لەئێستادا كەلایەنەكان لە قۆناغی دانوستاندان بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێم رەچاوی هێمنی و ژینگەیەكی باشتری سەقامگیری كردبێت، لەبەرامبەر ئەمانەشدا تیمی یەكێتی لە حكومەت و ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و هاوكات لەسەر ئاستی باڵای حزبیش هەوڵەكانی بەردەوامە بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچەخۆران”.

وتیشی، “هەر چەندە بابەتی مووچە لە هەرێمی كوردستان كێشەیەكی یاساییە، بەڵام یەكێتی لەسەر مافی مووچەخۆران بێدەنگ نەبووە و لە بەغداد سكاڵامان تۆماركردووە و چاوەڕ‌وانی بڕ‌یاری دادگاین، دواتر بە پشتبەستن بە بڕ‌یاری دادگای فیدراڵ كەئەویش لەگەڵ تەوتینی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمن‌ رێكاری یاساییمان گرتووەتەبەر.

نێروەیی دەشڵێت، ” دادگای فیدراڵیی عێراق هەر بڕ‌یارێك لەبارەی تەوتین بدات یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پێوەی پابەنددەبێت و بۆ ئەمەش تیمی ئێمە لەحكومەت و ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و تەنانەت لەسەر ئاستی باڵاش هەوڵی چارەسەركردنی كێشەی مووچەخۆرانی هەرێمی داوە و لە ئاییندەیەكی نزیكیشدا هەنگاوی دیكە دەنێین”.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە

بابەتی دواتر

مەزڵوم عەبدی پەیامێکی نوێی بڵاوکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆردی پێكهاته‌كانی یه‌كێتی: ئەوەی لە پەرلەمان روویدا نیشانیدا پارتی پێکهاتەکان بۆ بەرژەوەندیی خۆی بەکاردەهێنێت

لێپرسراوی بۆردی پێکهاتەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جەختدەکاتەوە، پارتی بە نوێنەرانی پێکهاتەکان پرسە نیشتمانییەکان بۆ بەرژەوەندیی خۆی یەکلایی دەکاتەوە،…
Total
0
Share