دانیشتووانی كفری كۆتایی بە مانگرتنەكەیان دەهێنن

دوای جێبەجێكردنی داواكارییەكانیان لەلایەن بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت دانیشتووانی قەزای كفری دوای 32 رۆژ لە ناڕەزایەتی كۆتاییان بە مانگرتنەكەیان هێنا.

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند، لە كۆبوونەوەمان لەگەڵ جێگری سەرۆكی حكومەت بەڵێندرا سەرجەم داواكارییەكانمان جێبەجێبكرێت و ئەو پرۆژانەی پێویستن بەپەلە جێبەجێبكرێن و پڕۆژەكانی دیكەش كە ستراتیژین بخرێنە قۆناغی دواترەوە.

ئاماژەیان بۆ ئەوەش كرد، لە كۆبوونەوەكانمان لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی بڕیاریدا تەواوی داواكارییەكانمان جێبەجێبكرێت و بڕیاردرا خزمەتی شاری كفری بكرێت و هەلی كار بۆ گەنجان بڕەخسێندرێن لەگەڵ دروستكردنی پارك بۆ منداڵان لە قەزاكە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بە بڕیاری سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی، هەڵمەتی نیشتمانيی چاندنی یەك ملیۆن نەمام لە 16 ناوچەی هەرێمی كوردستان ئەنجامدراوە و ناوچەكانی دیكەش دەگرێتەوە

لە رۆژی ژینگەی كوردستاندا و لەچوارچێوەی هەڵمەتی یەك ملیۆن نەمام رواندن لەسەر راسپاردەی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی لە…
Total
0
Share