سیناتۆر جۆن کەنەدی لە وتارێکدا بە توندی رەخنەی لە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا گرت، بەهۆی هێرشکردنە سەر کوردان و گەلانی ناوچەکە کە لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا.
سیناتۆرەکەی لویزیانای ئەمریکا، لە وتارێکدا رایگەیاند، کوردەکان یارمەتییەکی گەورەی هاوپەیمانان و ئەمریکایان داوە، قوربانییەکی زۆریان داوە و زیاتر لە 10 هەزار کەسیان لە رۆژئاوای کوردستان گیایان بەخشیووە.
دووپاتیشی دەکاتەوە، ئەردۆغان سەرباز و تانکی لەسەر سنووری تورکیا – سوریا داناوە، ئەوەش ترسێک دروستدەکات کە نیازێکی باشی نەبێت بەرامبەر بە کوردەکان.
دەشڵێت، “هەرچییەک بەتامی بەرامبەر بە کوردەکان بیکەیت، مەیکە، واز لە کوردەکان بهێنە، ئەگەر دەست لە تاڵە قژێکی کوردەکان بدەیت داوا لە کۆنگرێسی ئەمریکا دەکەم هەڵوێست وەربگرێت”.
دڵنیاییشیدا، “تورکیا بە دۆخێکی ناسەقامگیری ناوخۆییدا تێدەپەڕێت و کێشەی هەیە، سەرەڕای ئەوەی هاوپەیمانە و لە ناتۆ ئەندامە، بەڵام ئەگەر کارێکی هەڵە بکات چونکە بەم دواییە وەک هاوپەیمان مامەڵە ناکات، ئەوا سزاکانمان بۆ ئابوریی تورکیا باش نابن”.