کۆمسیۆن دوو هەڵبژاردنی ئەزموونی لە هەرێم ئەنجامدەدات

بڕیارە لە رۆژانی 12 و 25 ی ئەم مانگە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان دوو هەڵبژاردنی ئەزموونی لە 181 وێستگەی دەنگدان لە هەرێم ئەنجامبدات.

وەلید خالید عەباس بەڕێوەبەری فەرمانگەی پرۆسەکان و تەکنەلۆجیای زانیاریی رایگەیاندووە، كۆمیسیۆن رۆژانی 12 و 25 ئەم مانگە دوو پرۆسەی ئەزموونیی هەڵبژاردن لە 181 وێستگەی دەنگدان بە مەبەستی تاقیکاریی و هەڵسەنگاندن ئەنجامدەدات و پرۆسەكە لە 53 وێستگەی دەنگدانی گشتی و سێ وێستگەی دەنگدانی تایبەت لە هەولێر و دوو وێستگەی تایبەت لە دهۆك و 74 وێستگەی گشتی و دوو وێستگەی تایبەت و پێنج وێستگەی گشتی لە سلێمانی و یەك وێستگەی تایبەتیش لە هەڵەبجە بەڕێوەدەچێت.

روونیشیکردەوە، ئامانج لە ئەنجامدانی ئەم هەڵبژاردنە ئەزموونییە تاقیکردنەوەی ئاستی چالاکانی ئامێرەکانی خێراکردنی ئەنجامەکان و دڵنیابوونەوەیەک لێی، وەک ئامادەکارییەک بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کە بڕیارە لە 20 ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.

ئاشکراشیکرد، لە 10 ی مانگی داهاتوو کارمەندانی کۆمسیۆن ناوەندەکانی گواستنەوە تاقیدەکەنەوە، ئەمەش بە مەبەستی دڵنیابوونەوە لە گواستنەوەی ئەنجامەکان لە وێستگەکانەوە بۆ سێرڤەرەکان، هاوکات دڵنیاییشیدا کە ناوەندەکانی گواستنەوە پارێزراون و بە هیچ جۆرێک بواری چوونە ناوەوەی نییە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کاروانێکی هاوکاریی نەتەوە یەکگرتووەکان بەرەو کۆبانی بەڕێکەوت

کاروانێکی هاوکارییە مرۆییەکان کە لە 24  بارهەڵگر پێکهاتووە، بەرەو کۆبانی بەڕێکەوت. کۆمیسیۆنی باڵای پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان (UNHCR) رایگەیاند، کاروانێکی…
Total
0
Share