پەرلەمانتارێك بۆ هاوڵاتییان: پارەی سزای نەبەستنی پێوەری ئاو مەدەن

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان داوا لە هاوڵاتییان دەکات سزای‌ نەبەستنی‌ پێوەری‌ ئاو نەدەن، چونکە سزاکە پاڵپشت نیە بە یاسا.

عومەر گوڵپی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان، لە ڕوونکردنەوەیەکدا بۆ ئەو هاوڵاتییانەی‌ سزای‌ نەبەستنی پێوەری‌ ئاویان بۆ هاتووەتەوە، ڕایگەیاندووە، سزای‌ نەبەستنی‌ پێوەری‌ ئاو، پاڵپشتە بە ڕێنمایی‌ ژمارە (١)ی‌ ساڵی‌ (٢٠١٨)، کە ئەویش پشتی‌ بە ماددەیەکی‌ یاسایی‌ بەستووە کە یاسایەکی‌ گشتییە و بەهیچ جۆرێک ناچێتە بواری‌ بابەتی‌ سەرپێچییەکان.

ڕوونیشیكردووەتەوە، لەکاتی‌ گفتوگۆی‌ یاساکەدا، ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانی پەرلەمان هاوڕابوون لەسەر لابردنی‌ ماددەی‌ پەیوەست بە پێوەری‌ ئاو و سزاکانی، هەربۆیە سزاکانی پێوەری ئاو نەبووە بەشێک لە یاساکە، ئەوەش بەهۆی‌ خراپیی‌ پرۆسەکە و کەموکورتییەکانی ‌‌و نەگونجانی‌ لەگەڵ دۆخی‌ خراپی‌ ئاوی‌ خواردنەوەی‌ هاوڵاتییان لە ژمارەیەک شار و شارۆچکە.

هەربۆیە ئەو پەرلەمانتارە، داوا لە هاوڵاتییان دەکات سزای‌ نەبەستنی‌ پێوەری‌ ئاو نەدەن، چونکە سزاکە پاڵپشت نیە بە یاسا، جگە لەوەش تێبینی ‌‌و کەموکورتی لە پرۆسەکەدا هەیە.

گوڵپی جەخت لەوەشدەكاتەوە، تا ئەو کاتەی‌ حکومەت یاسای‌ ژمارە (٤)ی‌ ساڵی‌ (٢٠٢١) جێبەجێدەکات، کە یاسایەکە تازە دەرچووە، پێویستە وەزارەتە پەیوەندیدارەکان ڕێنمایی‌ نوێی‌ بۆ دەربکەن بۆ جێبەجێکردنی، هەروەها لە کاتی دەرکردنی ڕێنماییشدا پێویستە ڕەچاوی‌ تێبینی ‌‌و کەموکورتییەکانی‌ پێوەرەکە و سکاڵای هاوڵاتییان بکرێت، هەروەها ڕەچاوی دۆخی‌ خراپی‌ ئاوی‌ خواردنەوەی‌ ژمارەیەک شار و شارۆچکە بکرێت.

بابەتی پێشتر

بافڵ تاڵەبانی: عەبدوڵا خەیات کەسایەتییەکی خۆشەویستی شاری سلێمانی بوو

بابەتی دواتر

لە 9 حزبی فینلاندی 7یان سەرۆکەکانیان ژنن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share