محەمەد شیاع سودانی دەربارەی رۆژهەڵاتی ناوەراست داوایەک ئاراستەی ئەوروپا دەکات

محەمەد شیاع سودانی داوادەکات ئاراستەی سەرۆکی ئەنجومەنی ئەوروپا و وڵاتانی ئەوروپی دەکات، کە ئارامی و سەقامگیری رۆژهەڵاتی ناوەراست بەگشتی و عێراق و لوبنان و سوریا بەتایبەتی بپارێزرێت.

محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئەنتۆنیۆ کۆستا سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی وڵاتانی ئەوروپا، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لێکرد و داواکارییەکیشی دەربارەی دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەراست ئاراستەکرد.

هاوکات، سودانی داوای لە سەرۆکی ئەنجومەنی ئەوروپا کردوە، هەوڵەکانییان وەک وڵاتانی ئەوروپا بۆ سەقامگیربوونی ئارامی رۆژهەڵاتی ناوەراست زیاتر بخەنەگەڕ و هاوکاربن بۆ کوژاندنەوەی ئاگری جەنگ و گرژی و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە، بەتایبەت دۆخی سوریا و لوبنان و عێراق.

هەروەها، سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی ئەوروپا، بەڵێنی هاوکاری زیاتر و هەوڵدن بۆ بەرەوپێشبردنی عێراق و ناوچەکەی بە سەرۆکوەزیراندا.

بابەتی پێشتر

لە عێراق لە هەر کاتژمێرێکدا دوو کەس هاوسەرگیری دەکەن

بابەتی دواتر

پێشبینییەکانی کەشناسی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share