شوێنی ناشتنی كچانی ئێزدیی كوژراو ئاشكراكرا

ڕێكخراوی خاچی سووری نێودەوڵەتی، شوێنی ناشتنی كچانی ئێزدیی كوژراو لەلایەن داعشەوە ئاشكرادەكات و لەبارەی ژمارەی قوربانییانی ناو گۆڕە بەكۆمەڵەكانی عێراقەوە دەڵێت، نزیكەی یەك ملیۆن كەسن.

بەپێی ڕاپۆرتێك كە لەبارەی قوربانییانی ناو گۆڕە بەكۆمەڵەكان لە عێراق ئامادەكراوە، ژمارەی ئەو كەسانەی لەلایەن ڕژێمی سەدام حسێن و ڕێكخراوی داعش و بەهۆی شەڕ و توندوتیژییەكانەوە كوژراون و لە گۆڕە بەكۆمەڵەكاندا نێژراون، لە نێوان 250 هەزار كەس تا یەك ملیۆن كەسن.

ڕاپۆرتەكە دەڵێت، تەنها لە شارۆچكەی حەویجە، ڕێكخراوی داعش حەوت هەزار كەسی كوشتووە و پێنج هەزار كەس لە دانیشتووانی شارۆچكەكە تا ئێستا بێسەروشوێنن.

بەپێی ڕێكخراوەكە و ڕاپۆرتەكانی بەڕێوەبەرایەتیی هەڵدانەوەی گۆڕە بەكۆمەڵەكان لە حكومەتی عێراق، ئەو كچ و ژنە ئێزیدییانەی لە كاتی هەوڵدان بۆ هەڵاتن لە ڕێكخراوی داعش لەلایەن چەكدارانی ڕێكخراوەكەوە كوژراون، لە گۆڕێكی بەكۆمەڵدا لە چیای حەمرین نێژراون.

خاچی سووری نێودەوڵەتی ئاشكرایدەكات كە 98 گۆڕی بەكۆمەڵی سەردەمی ڕژێمی بەعس لە عێراقدا هەن كە هێشتا هەڵنەدراونەتەوە و دەڵێت، “عێراقییەكان دەبێت مامەڵە لەگەڵ ژمارەیەكی زۆری گۆڕی بەكۆمەڵدا بكەن كە قوربانییەكانی ناویان ژمارەیان لە نێوان 250 هەزار كەس تا یەك ملیۆن كەس دەبن”.

بابەتی پێشتر

مستەفا كازمی هێرشدەكاتە سەر دادگای فیدراڵی و بە پەكخەر ناوی دەبات

بابەتی دواتر

381 پلەی سەرپەشتیاری ڕاگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق.. پشوو راگەیەندرا

حكومەتی عێراق بڕیاریدا جەژنی ئێزدییەكان بە جەژنی “جما”ناو دەبرێت كە دەكەوێتە نێوان 6-14ی تشرینی یەكەمی هەموو ساڵێک پشووی…
Total
0
Share