دوای تێپەڕبوونی دوو مانگ بەسەر دابەشکردنی مووچەی مانگی 9 ئەمڕۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی 10 دەستپێدەکات

ئەمڕۆ 17ی مانگی 12یە، کەمتر لە دوو هەفتە ماوە بۆ چوونە ناو ساڵێکی نوێ، لە زۆرێک لە وڵاتانی جیهان، خەڵک سەرقاڵی ئامادەکارییەکانن بۆ پێشوازی لە ساڵی نوێ و چێژوەرگرتن و ئامادەکردنی پلانی ساڵی 2025، بەڵام فەرمانبەران و مووچەخۆران و هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان، چاوەڕوانن رۆژەکان تێپەڕێت و سەرەیان بێت بۆ وەرگرتنی مووچەی مانگی 10 کە دەبوایە بەر لە دوو مانگ دابەشبکرێت.

فەرمانبەران و مووچەخۆران و خانەنشینانی هەرێمی کوردستان باس لەوە دەکەن، لە ساڵی 2014وە تاوەکو ئەمڕۆ بە هیوای ئەوەن کێشەی مووچە چارەسەر ببێت، بەڵام هەموو ساڵێک ئەم بابەتە بە هەمان شێوە دووبارەدەبێتەوە و هەمان کێشە سەرهەڵدەداتەوە.

ئەمڕۆ 17ی 12 دوو مانگ بەسەر راگەیاندنی کۆتا لیستی مووچە کە لیستی مووچەی مانگی 9 بوو تێپەڕبوو لە 17ی 10دا مووچەی مانگی 9 دابەشکرا، فەرمانبەران چەند جارێک دووپاتیان کردووەتەوە، کە بەرچاوروونیان نییە لەبارەی مووچەی مانگەکانی 11 و 12یانەوە.

سەرەڕای ئەوەی خەڵک چاوەڕوانی وەرگرتنی مووچەی مانگەکانی 10 و 11 بوون، سەرەڕای ئەوەی بەشێک لە میدیاکانیش بەردەوام باسیان لە دابەشکردنی دوو مووچە بەیەکەوە دەکرد، بەڵام لە کۆتاییدا تەنها دابەشکردنی مووچەی مانگی 10 راگەیەندرا.

بابەتی پێشتر

دارا سێكانیانی: مووچەی مانگەكانی 11 و 12 نافەوتێت

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ رۆژی ئاڵای کوردستانە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share