دارا سێكانیانی: مووچەی مانگەكانی 11 و 12 نافەوتێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەپێی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی مووچەی مانگەكانی 11 و 12 نافەوتێت دەبێت هەرێم و بەغداد پابەندبن.

دارا سێكانیانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق مووچەی مانگەكانی 11 و 12 نافەوتێت، بەڵام كاتی دابەشكردنەكەی نادیارە و ئەوەش دەكەوێتە ئەستۆی حكومەتی هەرێم.

وتیشی، “لە دوا كۆبوونەوەمان لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق گەرەنتی دا كە مووچە نافەوتێت، بەڵام گرنگە هەرێم و بەغداد پابەندی رێككەوتنەكان بن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی و دەرباز كۆسرەت رەسوڵ: نامانەوێت بەهۆی دواكەوتنی هەڵبژاردنەوە ناوبانگی هەرێم لەكەداربێت

قوباد تاڵەبانی و دەرباز كۆسرەت رەسوڵ لە هەولێر لەگەڵ نوێنەرانی ژمارەیەك لە كونسوڵخانەكانی ئەوروپا و نوێنەری یەكێتیی ئەوروپا…
Total
0
Share