هاتوچۆی سلێمانی: لەسەر شەقامی مەلیک مەحمود رووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێدا روویدا

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، کەمێک پێش ئێستا، رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر شەقامی مەلیک مەحمود و بە دیاریکراوی لەژێر یەکتربڕی ئارام، لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی (جێب و سایپا) روویدا.

لە راگەیەندراوێکدا، هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، هۆکاری رووداوەکە دەگەڕێتەوە بۆ خێرایی زۆری شۆفێری ئۆتۆمبێلی جۆری جێب و بێئاگایی لە رەوشی شەقامەکە کە بەهۆی خێراییەکەیەوە، کۆنترۆڵی ئۆتۆمبێلەکە لەدەستدەدات و خۆی دەکێشێت بە ئۆتۆمبێلی جۆری سایپا.

ئاماژە بەوەشدەکات، لە ئەنجامی ئەم رووداوە، شۆفێری ئۆتۆمبێلی جۆری سایپا برینداربوو و رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەکێتی و چێوەی ھەماھەنگی: دوورکەوتنەوە لە دەمارگیریی سیاسی و نەتەوەیی ڕێگاچارەی گەیشتنە بە چارەسەری کێشەکان

بافڵ جەلال تاڵەبانی و سەركردەكانی چێوەی هەماهەنگی سووربوونی خۆیان دووپاتکردەوە بۆ چارەسەرکردنی سیاسییانە و ئاشتییانەی ھەموو قەیرانەکان و…
Total
0
Share