حەج و عومرەی هەرێم: سبەی کۆتا رۆژی ناونووسینی حاجییانە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێم رایگەیاند، سبەی هەینی، کۆتا رۆژی پرۆسەی ناونووسینی حاجییانی هەرێمی کوردستانە.

کاروان ستوونی، وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەگەرچی بڕیاربوو رۆژی 20ـی مانگ کۆتا رۆژی تۆمارکردنی ناوی حاجییان بێت، بەڵام لەسەر فەرمانی وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی، بۆ 26ـی ئەم مانگە درێژکرایەوە، وەکو هاوکارییەک بۆ ئەو کەسانەی نەیانتوانیبوو ناویان تۆماربکەن؛ بۆ ئەم مەبەستەش زیاتر لە شەش هەزار کەس سوودمەندی ئەو بڕیارە بوون.

وتیشی، یەکێک لە کارنامەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سیستمکردن و ئەلیکترۆنیکردنی دام و دەزگاکانی حکومەتە بەمەبەستی ئەنجامدانی ئاسانکاری و هاوکاری بۆ هاوڵاتییان و کەمکردنەوەی رووتین.

راشیگەیاند، سبەی کاتژمێر 12ـی شەو، پرۆسەی ناوتۆمارکردنی حاجییان کۆتاییدێت و دوای وردبوونەوە لە ناوەکان، تیروپشک ئەنجامدەدەین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پێشمەرگە: ئەو مووشەکانەی ئاراستەی پێشمەرگە کران لە ناحیەی پردێوە بوون

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی ئاراستەکردنی ژمارەیەک مووشەک بۆ سەنگەرەکانی پێشمەرگە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند مووشەکەکان لە ڕۆژهەڵات…
Total
0
Share