وەفدی هەرێم گەیشتە بەغداد

وەفدی هەرێمی كوردستان گەیشتە بەغداد و بڕیارە تایبەت بە دۆسیەی مووچە و گرفتە داراییەكانی نێوان هەردوو حكومەت چەند كۆبوونەوەیەك ئەنجامبدات.

وەفدەكە بە سەرۆكایەتیی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوریی هەرێم و ئەندامێتیی ژمارەیەك بەرپرسی دیكەیە لە حكومەتی هەرێم.

دوێنێ هونەر جەمال، وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێم بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، وەفدەكە لەگەڵ تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق كۆدەبێتەوە.

وتیشی، “ئامانجی كۆبوونەوەكە چارەسەركردنی گرفتی سێ مووچەی كۆتایی ئەمساڵ و هەمواری یاسای بودجە و پشكی هەرێمە لە بودجەی ساڵی 2025”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کاروان ئەنوەر: سـ.ـەدام زۆر ترسنۆك بوو تەنیا لە میدیا عێراقی و عەرەبیەكاندا وەك پاڵەوان ناسرابوو

‎کاروان ئەنوەر، سکرتێری لقی سلێمانیی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان، نووسیویەتی، ساڵ ساڵی كوردقڕانەكە بوو، كۆمەڵێك خوێندكاری هەڵەبجەیی بووین لە…
Total
0
Share