هاتوچۆی هەولێر بۆ ماتۆرسواران: هاوڵاتییان بێزاربکەن دەدرێنە دادگا

هاتوچۆی هەولێر ئاگادارییەکی بە چوار خاڵ ئاراستەی ماتۆرسواران کرد رایگەیاند، “هاوڵاتییان بێزاربکەن دەدرێنە دادگا”

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەولێر ئاگادارییەکی ئاراستەی ئەو کەسانە کرد کە ماتۆرسکیل بەکاردەهێنن و رایگەیاند، ئەو شۆفێری ماتۆرسکیلانەی سەرپێچی یاساکانی هاتوچۆ دەکەن و دەبنە مەترسی بۆ سەر ژیانی خۆیان و هاوڵاتییان، رووبەرووی رێکاری یاسایی دەبنەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، هەر شۆفێرێکی ماتۆرسکیل (ماتۆرسوار) پابەندیی یاساکانی هاتوچۆ نەبێت و هاوڵاتییان بێزاربکات دەدرێتە دادگا و دەستبەسەر ماتۆرەکەشیدا دەگیرێت.

هاتوچۆی هەولێر ئەوەشی خستەڕوو، لەم حاڵەتانەدا ئەفسەر و کارمەندانی هاتوچۆ سزای سەرپێچیکار دەدەن و دەستبەسەر ماتۆڕەکەیدا دەگرن:

یەکەم: هەر ماتۆرسوارێک لەسەر شەقامەکان نمایش و سەرکێشی مەترسیدار ئەنجامبدات، دەستبەسەر ماتۆرەکەیدا دەگیرێت.

دووەم: هەرماتۆرسوارێک لە ترافیک لایەتەکاندا نەوەستێت و بەخێرایی بە لەکامێراکانی تیژرەویدا تێپەڕببێت سزای دارایی دەدرێت، هەروەها ئەگەر ماتۆڕەکەی تۆمارنەکراوبێت و هەڵگری لۆگۆی کۆمپانیاکانی گەیاندن بێت، ئەوا مانگانە لیستی سزاکان بۆ کۆمپانیاکە رەوانە دەکرێت.

سێێەم: هەر ماتۆڕسوارێک کەرەستەکانی خۆپارێزی وەک: کڵاوی سەر، ئەژنۆ پارێز و مەچەک پارێز، لەکاتی لێخوڕیندا بەکار نەهێنێت، سزای دارایی دەدرێت.

چوارەم: هەر ماتۆڕسوارێک دەنگی ئەگزۆزی ماتۆڕەکەی بەرزبکاتەوە و هاوڵاتیان بەو دەنگە بەرزە بێزار بکات، دەست بەسەر ماتۆڕەکەیدا دەگیرێت و خۆشی دەدرێتە دادگا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کاروان گەزنەیی: ئەو داهاتەی بەهۆی گەندەڵییەوە لە سێ ساڵی ڕابردوودا نەماوە 80%ـی لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک بووە

کاروان گەزنەیی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان باس لە داهاتی نەوت و خاڵە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات، ئاماژە بۆ دیارنەمانی…
Total
0
Share