بەغداد.. سێ تەقینەوە ئەنجامدران

زنجیرەیەك تەقینەوە سێ مەیفرۆشییان لە بەغداد كردە ئامانج و كەسێك برینداربوو.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە 18ی كانونی دووەم، بۆمبێكی چێندراو بە فرۆشگەیەكی خواردنەوە كحولییەكاندا تەقێندراوەتەوە، بەوهۆیەوە كەسێك برینداربووە و زیانی زۆر بەر فرۆشگەكە گەیشتووە.

ئاشكراشیكرد كە لە گۆڕەپانی ئەندەلوس فرۆشگەیەكی تری خواردنەوە كحولییەكان تەقێندراوەتەوە و هەر ئەمڕۆ دووشەممە تەقینەوەیەكی تر لە گەڕەكی جامیعە فرۆشگەیەكی خواردنەوە كحولییەكانی كردووەتە ئامانج و زیانی زۆر بەر فرۆشگەكان كەوتووە.

تەقاندنەوەی فرۆشگەكانی خواردنەوە كحولییەكان لە بەغداد بووەتە دیاردە، ناوەڕاستی مانگی ڕابردووش لە یەك ڕۆژدا پێنج بۆمب بۆ چەند فرۆشگەیەكی خواردنەوە كحولییەكان لە بەغداد دانران و چواریان تەقینەوە، ئەوەش زیانێكی زۆری بەر فرۆشگەكان گەیاند.

بابەتی پێشتر

سەرۆككۆمار و سەرۆكوەزیرانی عێراق جەختیان لە پاراستنی مافی موچەخۆرانی هەرێم كردەوە

بابەتی دواتر

وەزیری بەرگریی توركیا گەیشتە هەولێر

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share