ژمارەیەك بڕیار بۆ پەلەكردن لە پەسەندكردنی بودجە دەرچوون

لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران چەند بڕیارێك بۆ پەلەكردن لە پەسەندكردنی بودجە دەردەكات.

عەتوان عەتوانی، سەرۆكی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بڕیاریانداوە كۆبوونەوەكەكانی لیژنەكە بەشێوەی رۆژانە بێت بە درێژایی هەفتە جگە لە رۆژانی هەینی بۆ تەواوكردنی یاسای بودجە و هەموارەكانی.

خشتەیەكی تایبەت ئامادەكراوە بۆ میوانداریكردنی وەزیران و بەرپرسانی جێبەجێكار بۆ چاوخشاندنەوە بە تەرخانە داراییەكانی پەیوەست بە دامەزراوە حكومییەكان و پێداچوونەوە بە پێداویستییەكانیان، وەك ئەوەی عەتوان لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەی سەباح-ی نیمچە فەرمی ئاماژەی پێداوە.

دەشڵێت، سوورین لەسەر پێویستیی پەرەپێدان و پاڵپشتیی كەرتی تایبەت بەئامانجی كەمكردنەوەی بێكاری و فەراهەمكردنی هەلی كار بۆ دەرچووان و شارەزایان و ستافی مامناوەند.

پرۆژەیاسای بودجەی ساڵانی 2023، 2024 و 2025 لە بەردەم ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدایە، پرۆژەكە خوێندنەوەی یەكەم و دووەمی بۆ كراوە و چاوەڕوان دەكرێت لە مانگی داهاتوودا پەسەندبكرێت و بخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

لە پرۆژەیاساكەدا پشكی هەرێم بە 12.67% دیاریكراوە دوای رادەستكردنی نەوت بە بەغداد.

بابەتی پێشتر

لە نەخۆشخانەیەكی هەولێر شەڕە تەقە روویدا

بابەتی دواتر

كوردێك لە بەریتانیا پۆستێكی باڵای وەرگرت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سه‌ركرده‌یه‌كى چێوه‌ى هه‌ماهه‌نگی: ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ سه‌در ڕێكنه‌كه‌وین خۆمان حكومه‌ت پێكده‌هێنین

سه‌ركرده‌یه‌كى چێوەی هه‌ماهەنگیی شیعه‌كان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ سه‌در ڕێكنه‌كه‌ون خۆیان گه‌وره‌ترین كوتله‌ى په‌رله‌مانی و حكومه‌ت پێكده‌هێنن. وائیل ڕكابی،…
Total
0
Share