پەیامێک لە مەزڵوم عەبدییەوە بۆ لایەنە کوردییەکان

مەزڵوم عەبدی لە پەیامێکدا رایگەیاند، یەکگرتوویی کورد لە سوریا پێویستییەکی مێژووییە و وەڵامدەرەوەی مەترسییەکانی قۆناغەکەیە.

مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی سوپای سوریای دیموکرات (هەسەد) لە پەیامێکدا رایگەیاند، یەکێتیی نیشتمانیی کوردی لە سوریا پێویستییەکی مێژووییە بەهۆی ئەو ئاڵنگارییانەی لەم قۆناغەدا روودەدەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، داوا لە لایەنە کوردییەکان دەکەم دووربکەونەوە لە بەرژەوەندی حزبی و وەڵامی بانگەوازە جەماوەرییەکان بدەنەوە یەک دەنگ و یەک هەڵوێست بن.

 

داوایشیکرد، هەمووان بە شێوەیەکی ئەرێنی مامەڵە لەگەڵ ئەو هەوڵانە بکەن کە بۆ بەدیهێنانی یەکێتی نەتەوەیی کورد و گەیشتن بە هەڵوێستێک دەدرێن، بە مەبەستی بەشداریکردن لە بونیاتنانی سوریایەکی دیموکراتی و فرە لایەن.

بابەتی پێشتر

ئەمشەو ساردترین شەوی پاییز دەبێت

بابەتی دواتر

سبەینێ شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرکردەیەکی هەسەدە تیرۆرکرا

شەوی ڕابردوو لە شارۆچکەی سوەیدا لە ڕۆژهەڵاتی دیرەزور، سەرکردەیەکی هێزەکانی سوریای دیموکرات دەستڕێژی گولـلەی لێکرا و گیانیلەدەستدا. بەپێی…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ كۆنگرەی پارتی یەكێتيی دیموكراتی (پەیەدە): پرسی كورد لە ناوچەكە چارەسەر نەكرێت سەقامگیری لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەدینایەت

سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی لە پەیامێكدا بۆ كۆنگرەی پارتی یەكێتيی دیموكراتی (پەیەدە) رایگەیاند، باشترین بژاردە بۆ ئەو گۆڕانكارییانەی…
Total
0
Share