زانكۆی كۆیە وەك یەكەمین زانكۆی حكومی ناوی چووە ریزبەندیی “گرین مێتریك”ەوە

زانكۆی كۆیە وەك یەكەمین زانكۆی حكومی لەسەرئاستی هەرێمی كوردستان كە خاوەنداری دەستپێشخەریی “زانكۆی سەوز”ە ناوی چووە ڕیزبەندیی “GreenMetric” بۆ زانكۆ سەوز و ژینگەپارێزەكان.

رۆژی پێنجشەممەی رابردوو نوێترین ڕیزبەندیی “GreenMetric” بۆ زانكۆ سەوز و ژینگەپارێزەكان لەسەرئاستی جیهان بڵاوكرایەوە و لەم ریزبەندییە نوێیەدا زانكۆی كۆیە وەك یەكەمین زانكۆی حكومی لەسەرئاستی هەرێمی كوردستان كە خاوەنداری دەستپێشخەریی “زانكۆی سەوز”ە ناوی لەم ریزبەندییەدا تۆماركرا.

تۆماركرانی ناوی زانكۆی كۆیە وەك یەكەمین زانكۆی حكومی لە چوارچێوەی ریزبەندیی ناودار و بەپریستیژی “GreenMetric” هەنگاوێكی گرنگ و دەستكەوتێكی بەنرخە بەتایبەتی بەلەبەرچاوگرتنی ئەو راستییەی كە زانكۆی كۆیە تەنها لە ماوەی حەوت مانگدا و دوابەدوای راگەیاندنی دەستپێشخەریی “زانكۆی سەوز” لە لایەن قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا، ڕاستەوخۆ ناوی چووە ئەم ڕیزبەندییەوە.

زانكۆی كۆیە لە چوارچێوەی پلانێكی ستراتیژیی گشتگیر و هەمەلایەندا كار دەكات بۆ كاریگەریی زیاتر لە بوارە جۆراوجۆرەكانی بواری ئەكادیمی و هاوكات بواری خزمەتكردنی كۆمەڵگە و یەكێك لە حەوت كۆڵەكەی سەرەكیی پلانی ستراتیژیی زانكۆی كۆیە كۆڵەكەی سەرەكیی “زانكۆی سەوز”ە كۆڵەكەیەك كە دەخوازێت ڕوانگەیەكی ژینگەدۆستانە و ژینگەپارێزانە بكاتە روانگەی باوی زانكۆی كۆیە تاوەكو ئەم زانكۆیە لە چارەسەری پرس و بابەتێكی گرنگ و بەرۆژی وەك پرسی گەرمبوونی زەوی و گۆڕانكارییە هەرێمییەكان و بابەتە پەیوەندیدارەكان بە ژینگە بەشدارییەكی كارای هەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری پێشمەرگە: دەرفەتێكی لەبار لە بەردەمماندایە بۆ رێكخستنەوە و یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە

وەزیری پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، “دەرفەتێكی لەبار لە بەردەمماندایە بۆ رێكخستنەوە و یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان”. بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە…
Total
0
Share