سەرکردەیەکی هەسەدە تیرۆرکرا

شەوی ڕابردوو لە شارۆچکەی سوەیدا لە ڕۆژهەڵاتی دیرەزور، سەرکردەیەکی هێزەکانی سوریای دیموکرات دەستڕێژی گولـلەی لێکرا و گیانیلەدەستدا.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هاوار، چەند چەکدارێک لەسەر ماتۆڕسکیلەوە تەقەیان لە سەرکردەیەکی هەسەدە کردووە و پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانیلەدەستداوە.

لە دوای ڕووداوەکە، هێزەکانی سوریای دیموکرات ناوچەکەیان کۆنترۆڵکردووە و بەدوای بکوژەکەدا گەڕاون.

تائێستا هەسەدە هیچ ڕاگەیەندراو و زانیارییەکی لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.

دیرەزور یەکێکە لە پارێزگا دەوڵەمەندەکانی سوریا و بەشێک لە کێڵگە نەوتییەکانی سوریا، کە ئێستا لەژێر کۆنترۆڵی هەسەدەدایە، لەو ناوچەیەیە.

دیرەزور ناوچەی پێکدادانی سێ هێزی سەرەکییە، پاشماوەکانی داعش تائێستا لە ناوچەکە ماون، حکومەتی سوریاش لە ناوچەکە، بەتایبەت لە خوار ڕووباری فوراتەوە چالاکیی هەیە، هەسەدەش کۆنترۆڵی ناوچەکەی بەدەستەوەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: لە سلێمانی 10 كەس بەهۆی خۆڵبارینەوە سەردانی نەخۆشخانەكانیان كردووە

وتەبێژی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ 10 كەس بەهۆی خۆڵبارینەوە سەردانی نەخۆشخانەكانیان كردووە. سامان شێخ لەتیف وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی…
زیاتر ببینە

د. میران محەمەد: پەیامەکەی ئەمڕۆی سەرۆک بافڵ بۆ هەتاهەتا لە هزری کۆمەڵانی خەڵکی کوردستاندا دەمێنێتەوە

د. میران محەمەد، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەبارەت بە پەیامەکەی ئەمڕۆی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی رایگەیاند،…
Total
0
Share