سەندیكای پزیشكانی كوردستان لقی سلیمانی: داوادەكەین سێ مووچەكە دابەشبكرێت

This handout photo provided by the University of Alabama (UAB) shows the porcine kidneys that are prepared on the backbench for transplantation into the brain-dead recipient. (Left to right)Paige Porrett, M.D., Ph.D., Sara Macedon,Natalie Budd,andJayme LockeM.D. – A US medical team on January 19, 2022 announced it had carried out the second-known kidney transplant from a pig to a human, the first inside the body of a brain dead recipient. The procedure, which was described in a scientific paper, comes on the heels of the successful implantation of a porcine heart into a person earlier this month. (Photo by Handout / University of Alabama / AFP) / RESTRICTED TO EDITORIAL USE – MANDATORY CREDIT “AFP PHOTO / Jeff Myers / UAB ” – NO MARKETING – NO ADVERTISING CAMPAIGNS – DISTRIBUTED AS A SERVICE TO CLIENTS / TO GO WITH AFP STORY by Issam Ahmed ‘US medical team completes another pig-to-human kidney transplant ‘

سەندیكای پزیشكانی كوردستان لقی سلێمانی راگەیەندراوێك بڵاودەكەنەوە و دەڵێن، “داوادەكەین سێ مووچەكەی كۆتایی ئەمساڵ دابەشبكرێت و تاوەكو ئێستا پزیشكان بەردەوامن لە خزمەتكردن و چیتر ناتوانن بەردەوام بن”.

سەندیكای پزیشكانی كوردستان لقی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، مووچە مافێكی رەوای پزیشكان و فەرمانبەرانە، بەڵام بەداخەوە دوای نزیكەی 60 رۆژ لە وەرگرتنی دوا مووچە تاوەكو ئێستا چارەنووسی مووچە دیار نییە پزیشكان بەگشتی بە تایبەت پزیشكانی گەنج لە بارودۆخێكی خراپدان و تاوەكو ئێستا بەردەوامن لە خزمەتكردن لە نەخۆشخانەكاندا و چارەنووسی سێ مووچەی ئەمساڵ دیار نییە.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئێمە وەك و سەندیكای پزیشكانی كوردستان پشتگیریی مافە رەواكانی پزیشكان دەكەین كە لەبەر بارودۆخی خراپی خەڵكی هەژار بەردەوامین لە خزمەتكردن، بەڵام پزیشكان توانای بەردەوامبوونیان نەماوە.

ئاماژەیان بۆ ئەوەش كردووە، بۆیە وەك سەندیكای پزیشكانی كوردستان لقی سلێمانی پشتگیریی داواكاریی پزیشكان دەكەین و مافی خۆیانە هەرهەڵوێستیك بگرنەبەر لە بایكۆتكردنی كاركردن لە هەموو ناوەندەكانی تەندروستی تەنها لەبەر ژیانی نەخۆش و خەڵكی هەژار لە شوێنە هەستیارەكان و فریاكەوتنەكان بەردەوامدەبن تا ئەو كاتەی حكومەتی هەرێم هەر سێ مووچەكەی ئەمساڵ دابیندەكات.

دەشڵێن،”هیوادارین بە زووترین كات حكومەتی هەرێم و وەزارەتی تەندروستی مووچەی پزیشكان و فەرمانبەران دابینبكات”.

بابەتی پێشتر

کەلار.. لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

ئەمریکا و بەڕیتانیا رێکاری نوێ دەربارەی زێڕ دەگرنەبەر

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share