کەلار.. لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانیلەدەستدا

لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە نزیک نەخۆشخانەی گشتیی کەلار کەسێک گیانیلەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ شەممە ئۆتۆمبێلێک لە جۆری هیۆندا مینی پاس لە نزیک نەخۆشخانەی گشتیی کەلار کەسێکی کردووە بە ژێرەوە و بە سەختی برینداربووە.

ئاشکراشیکرد، قوربانییەکە پیاوێکی تەمەن 81 ساڵانە، دوای ئەوەی گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی شەهید هەژار بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانیلەدەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: بانگەشەی هەڵبژاردن پاساوی ڕاگرتنی دانیشتنەكانی پەرلەمانی كوردستان نییە

ئەندامێكی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان كۆبوونەوەكانی پەرلەمانی پەكخستووە، بووەتەهۆی ئەوەی كاریگەریش لەسەر ژیانی…
Total
0
Share