شارەوانیی سلێمانی لە شەقامە سەرەکییەکاندا ڕێگا بە کردنەوەی بنکەی بانگەشە نادات

شارەوانیی سلێمانی ڕێنماییەکانی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنی حزبەکان ئاشکراکرد و بەپێی ئەو ڕێنماییە ڕێگا بە حزبەکان نادرێت لە شەقامە سەرەکییەکان بنکەی بانگەشەی هەڵبژاردن بکەنەوە.

بەپێی نووسراوێکی شارەوانیی سلێمانی، کە وێنەیەکی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا نێرداوە، تیایدا هاتووە، “ڕێگا نادرێت بە کردنەوەی بارەگا و بنکەی بانگەشە لەسەر شەقامەکانی (سالم – مەولەوی – پیرەمێرد – تووی مەلیک – بەختیاریی کۆن).

ئەمە جگە لەوەی شارەوانیی سلێمانی ڕێگا بە هەڵواسینی شریتی ئاڵا و لۆگۆی حزبەکان لەنێو شەقامەکان و ستوونەکانی کارەبا نادات.

بەپێی ڕێنماییەکان وێنە و فلێکسی کاندیدەکان دەبێت ڕێگا لە هاتوچۆی هاوڵاتیان نەگرێت و دوای هەڵبژاردنیش دەبێت لایەنەکان فلێکس و لۆگۆکانیان کۆبکەنەوە.

دەقی ڕێنماییەکانی شارەوانیی سلێمانی بۆ لایەن و حزبەکان لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا:

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سۆران عومەر: وەزارەتی دارایی دەستبەجێ دەست بە خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەکات

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەپێی رێککەوتنەکەی هەرێم و بەغداد، دەستبەجێ وەزارەتی دارایی عێراق دەست بە خەرجکردنی مووچەی…
زیاتر ببینە

ژووری بازرگانیی سلێمانی: رێگرییەکانی حکومەتی عێراق کاری چەندین کارگەی لە هەرێم راگرتووە

سەرۆکی ژووری بازرگانیی سلێمانی رایگەیاند، “رێگرییەکانی حکومەتی عێراق کاری چەندین کارگەی لە هەرێمی کوردستان راگرتووە”. نەوزاد غەفور، سەرۆکی…
زیاتر ببینە

لەبارەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکانیانەوە مامۆستایان ئاگاداردەکرێنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی کۆیە داوا لە مامۆستایانی گرێبەست دەکات، بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکانیان سەردانی دیوانی پەروەردەی کۆیە بکەن. بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاگادارییەکی…
Total
0
Share