سلێمانی؛ کچێک لە نهۆمی 12 ی یەکەیەکی نیشتەجێبوون کەوتەخوارەوە

بەرەبەیانی ئەمڕۆ، کچێک لە نهۆمی 12 ی یەکەیەکی نیشتەجێبوون لە شاری سلێمانی کەوتە خوارەوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.

سامان نادر، لێپرسراوی سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی 122، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ” بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە دەورووبەری کاتژمێر 1:30 بۆ 2:30  کچێک گەیەندرایە لای ئێمە کە نهۆمی 12ی یەکەی نیشتەجێبوونەکانی پاک سیتی کەوتووەتە خوارەوە”.

وتیشی، ” کچەکە لە شوێنی ڕووداوەکە گیانی لەدەستدابوو، بۆیە ڕاستەوخۆ ڕەوانەی پزیشکی دادی سلێمانیمان کردوە”.

باسی لەوەشکرد، ” کچەکە تەمەنی 35 ساڵ دەبوو، بەڵام هیچ زانیارییەکی دیکەمان لا نییە، ناشزانین ئەوەی بەسەری هاتووە تەنها ڕووداوێکی ئاسایی بووە یان خۆکوژی بووە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی ناوخۆ: سزا دواکەوتنی پشکنینی ساڵانەی ئۆتۆمبێل هەڵوەشایەوە

وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند، سزای دواکەوتنی پشکنینی ساڵانەی ئۆتۆمبێل هەڵوەشایەوە. هێمن میرانی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی کوردستان…
زیاتر ببینە

یەكێكیان لە سلێمانی بووە
دژەتیرۆری عێراق دەستگیركردنی سێ تۆمەتبار رادەگەیەنێت

دەستگیركردنی سێ تۆمەتبار بە تیرۆر راگەیەنرا كە یەكێكیان لە سلێمانی بەهەماهەنگیی هێزەكانی دژەتیرۆر دەستگیركراوە. دەزگای دژەتیرۆری عێراق رایگەیاند،…
Total
0
Share