وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: پێویستە حکومەتێکی گشتگیر لە سوریا پێکبهێندرێت

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ تورکیا و دوای ئەنجامدانی زنجیرەیەک کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پێویستە حکومەتێکی گشتگیر لە سوریا پێکبهێندرێت.

ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، ئێمە دەمانەوێت سوریایەکی باشتر ببینین، ئەو سوریا ببینین کە گەلی وڵاتەکە خۆیان دەیانەوێت.

باسی لەوەشکرد، دەمانەوێت دیکتاتۆرییەت و ملمانێ و رووبەڕووبوونەوە لەناو ئەو وڵاتەدا بوونی نەمێنێت و کۆتایی بێت.

هاوکات، ئاماژەی بە هەوڵەکانیان کرد بۆ رێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە، بۆ ئەوەی ململانێ و جەنگ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆتایی پێ بێت.

بابەتی پێشتر

باران دەبارێت و ئەگەری بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە

بابەتی دواتر

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم دابەزیووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share