پەیامی مەزڵوم عەبدی بۆ هەرێمی کوردستان چی بوو؟

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، پێویستە لایەنە کوردییەکان بەیەک هەڵوێستی و یەکدەنگی بچنە شام (دیمەشق) داوای لە هەرێمی کوردستانیش کرد بۆ ئەو پرسە هاوکارییان بکەن.

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات ئاماژەی بەوەکرد، هەرێمی کوردستان دەتوانێت رۆڵی ئەرێنی هەبێت لە یەکخستنی هەڵوێست و دەنگی رۆژئاوای کوردستان و لایەنە کوردییەکان لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا.

ئاماژەی بەوەشکرد، ناکرێت لایەنێک بەتەنها بیەوێت دانووستان لەگەڵ دیمەشق بکات و لایەنەکانی دیکە پشتگوێ بخات و پێویستە بە یەکهەڵوێستی مامەڵە لەگەڵ سوریای نوێ بکرێت.

دوای روخانی رژێمی ئەسەد، دۆخێکی نوێ لە سوریا هاتووەتە ئاراوە، دانووستانەکان گرنگییەکی زۆریان هەیە بەهۆی ئەوەی داهاتووی رۆژئاوای کوردستان لە سوریا دیاریدەکات لە قۆناغی داهاتوودا لە کاتی نووسینەوەی دەستوور.

بابەتی پێشتر

لە 48 کاتژمێردا بکوژی ئەو هاوڵاتییە دەستگیرکرا کە لەئۆتۆمبێلەکەی خۆیدا بەکوژراوی دۆزرایەوە

بابەتی دواتر

داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی نزیکەی 10 ملیار دینار بووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share