لە 48 کاتژمێردا بکوژی ئەو هاوڵاتییە دەستگیرکرا کە لەئۆتۆمبێلەکەی خۆیدا بەکوژراوی دۆزرایەوە

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، بکوژی ئەو هاوڵاتییەی دەستگیرکرد، کە لەئۆتۆمبێلەکەی خۆیدا بەکوژراوی دۆزرایەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی بڵاویکردەوە، رۆژی 11ی 12، تەرمی هاوڵاتییەک بەناوی (ئومێد عەلی مستەفا) لەناو ئوتۆمبێلەکەی خۆیدا، لەسەر رێگای (عەربەت-سلێمانی) دۆزرایەوە، لەسەر ئەم رووداوە دەستبەجێ لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونەکان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی دەستیپێکرد و شوێنی تۆمەتباران دەستنیشان کرا و لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، توانرا لەماوەی کەمتر لە 48 کاتژمێر دوو تۆمەتبار دەستیگربکێن.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکە تۆمەتبارەکان یەکێکیان 22 ساڵە و ئەو کەسە تاوانەکەی ئەنجامداوە و ئەوەی دیکەشیان هاوکاری بووە و تەمەنی 31 ساڵە و هەردووکیان دوای دەستگیرکردن و ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەکان دانیان بە تاوانەکەیاندانا و دەرکەوت تۆمەتباری سەرەکی بەچەکی جۆری دەمانچە بە چوار فیشەک لە نزیک گوندی (گڵەزەردە)هاوڵاتییەکە دەکوژێت و دواتر تەرمەکە دەکاتە ناو سندوقی ئۆتۆمبێلەکە و لەسەر رێگای (سلێمانی – عەربەت) ئۆتۆمبێلەکە بەجێدەهێڵن و هەڵدێن.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لە ئێستادا تۆمەتباران بەماددەی (406) لەیاسای سزادان دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.

بابەتی پێشتر

دوا بڕیار لەبارەی مووچەی خانەنشینانەوە دەدرێت

بابەتی دواتر

پەیامی مەزڵوم عەبدی بۆ هەرێمی کوردستان چی بوو؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share