بۆ وەرگرتنی زەوی داواکاریی ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران کرا

سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان، داواکارییەک ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم دەکات بە مەبەستی پێدانی زەوی بە ئەندامەکانییان و دەڵێت، رۆژنامەنووسان لە ساڵی 2016وە لە وەرگرتنی زەوی بێبەشبوون.

کاروان ئەنوەر، سکرتێری لقی سلێمانیی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، داواکارییەکمان ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران کردووە دەربارەی پێدانی زەوی بۆ رۆژنامەنووسان و لەئێستادا چاوەرێی وەڵامدەکەین.

ناوبراو وتیشی، “وەک سەندیکای رۆژنامەنووسان، بەپێی ساڵی خزمەت و ریزبەندی، لیستێکی 347 ناویمان ئامادەکردووە بۆ ئەوەی هەر کاتێک بڕیاری دابەشکردنی زەوی درا، پێشکەشی شارەوانی بکەین و سوودمەند ببن”.

ئەوەشی خستەڕوو، کۆتاجار کە رۆژنامەنووسان لە وەرگرتنی پارچەزەوی سوودمەندبووبن ساڵی 2016 بووە، تەنها 140 پارچە زەوی دابەشکراون.

ئەمە لەکاتێکدایە، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم، بریاریداوە بە دابەشکردنی 300 هەزار پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەر و خانەنشیناندا، رۆژنامەنووسانیش هاوشێوەی ئەو دوو توێژە داوای وەرگرتنی دەکەن.

بابەتی پێشتر

بەهای دۆلار گۆڕانكاری بەسەرداهات

بابەتی دواتر

راوێژكارێكی وەزارەتی دارایی هەرێم: وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی 11 كراوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بریكاری وەزیری تەندروستی: ئۆمیكرۆن تۆمارنەكراوە، بەڵام چەند هەفتەی داهاتوو ‏دەگاتە هەرێم

بریکاری وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕەتیدەکاتەوە هیچ حاڵەتێکی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن ئێستا لە هەرێمی کوردستان هەبێت، هەرچەندە جەختدەکاتەوە بەپێی…
Total
0
Share