دارایی هەرێم: کۆمپیوتەرەکانی عێراق سیدییە پێشکەوتووەکانی ئێمەی نەدەخوێندەوە

راوێژکارێکی وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، حکومەتی عێراق لەدوای پێنج مانگ لە ناردنی لیستەکانمان توانیان سێ کۆمپیوتەر بکڕن بۆ ئەوەی داتا پێشکەوتووەکانی ئێمە بخوێنێتەوە بەهۆی ئەوەی کۆمپیوتەرەکانیان زۆر کۆن بوون.

رێباز عەباس، راوێژکار و ئەندامی تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی هەرێم بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ بەغداد لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند، لە دواڵی ساڵی 1992وە جیاوازییەکی زۆر هەبووە لە رووی حسابی و ئیدارییەوە.

ناوبراو باسی لەوەشکرد، لەدوای مانگی حەوتەوە هاتن ئەو بڕە پارانەی تێبینییان هەبوو لەسەری پێیان راگەیاندین و ئێمەش روونکردنەوەمان پێدان و دەرکەوت لیستەکانی ئێمە راست و دروستن.

جەختیشیکردەوە، ئێستا لیستەکانی مووچە لیستێکی رێکوپێکە و لەسەر ئەو بنەمایە تەموویلی مووچە دەکرێت بۆ هەرێمی کوردستان.

بابەتی پێشتر

نوێترین زانیاری لەبارەی هێرشەکانی تورکیا لە مەنبج

بابەتی دواتر

دورزییەکان، ئەو کەمایەتییە ئاینییەی بەشێکی زۆریان لە ناو سوریادان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەنها تاوانبارە سەرەكییەكە سزا درا
هیچ تۆمەتبارێكی كۆمەڵكوژكردنی خانەوادە كوردەكەی كۆنیا لە زیندان نەما

جگە لە تاوانباری سزادراو، هەموو ئەو تۆمەتبارانەی لەسەر دۆسیەی كوشتنی خانەوادە ‏كوردەكەی كۆنیا دەستگیركرابوون، ئازادكران.‏ ئێوارەی ڕۆژی 30ی…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەر کەسێک لە هەر پلە و پۆستێکدا بێت پێشێلکاری بەرامبەر ژنان بکات رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگرینەبەر

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە رۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژناندا، پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیایدا…
Total
0
Share