ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرحكومەتی عێراق مووچەی مانگەكانی 11 و 12 دەنێرێتانی عێراق رایدەگەیەنێت، حكومەتی عێراق 761 ملیاری دیناری بۆ مووچەی مانگی 10 ناردووە و ئەمڕۆ 400 ملیار دیناری دیكە نێردراوە و بڕیارە مووچەی مانگەكانی 11 و 12 بنێرێت و دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.
سەباح حەبیب، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، كێشەیەك بۆ دابەشكردنی مووچە دروستبووە و 761 ملیار دینار نێردراوە و ئەمڕۆ 400 ملیار دینار نێردراوە و چاوەڕواندەكرێت مووچەی مانگەكانی 11 و 12 بنێردرێت و دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.
وتیشی، “هەرێم و بەغداد لەسەر بابەتی داهاتە نانەوتییەكان گرفتیان هەبووە و چاوەڕواندەكرێت لە ساڵی نوێوە هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێبكاتەوە و كاریگەری لەسەر چارەسەركردنی كێشەكان دەبێت”.