خەلیل خاقانی، وەزیری پەنابەرانی حکومەتی ئەفغانستان لە تەقینەوەیەکدا لەنزیک نوسینەگەکەی کوژرا.
ئەمرۆ چوارشەممە، میدیا جیهانییەکان رایانگەیاند، کە خەلیل خاقانی، وەزیری پەنابەرانی حکومەتی ئەفغانستان لە تەقینەوەیەکدا لەنزیک نوسینەگەکەی لە کابوڵی پایەتخت کوژرا.
ئاماژەیان بەوەشداوە، خاقانی بەتەنها نەبووە و ژمارەیەک کەسی دیکەشی لەگەڵدابووە، کە لەنێویاندا کوژراو وبریندارییان تیایە.
دوای پێکهێنانی حکومەتی نوێی ئەفغانستان لەلایەن تاڵیبانەوە، خەلیل خاقانی وەک وەزیری کاروباری پەنابەران دەستبەکاربوو، هاوکات، مامی سیراجەدین خاقانی وەزیری ناوخۆی وڵاتەکەیە.