ئازاری ناوبەناوی سك چی لەبارەی تەندروستیتەوە دەڵێت؟

زۆرن ئەو كەسانەی ناوبەناو تووشی ئازاری ناوسك دێن و پرسیار و گومان لەبارەی تەندروستییانەوە دەهێنێتە ئاراوە.

ئازاری ناوسك دەستەواژەیەكی زۆر باوە و بۆ ئەو ئازارە بەكاردێت كە تووشی بەشی دەرەوە و رووپۆشی سك یان ئەندامەكانی ناوەوە دەبێت.

دیاریكردنی ئازارەكە و شوێنەكەی و ماوەی بەردەوامبوونی و كاتی روودانی یەكلایدەكاتەوە گرفتەكە لە كام بەشەدایە، سەرەڕای ئەوەی لە هەموو حاڵەتەكاندا پێویست دەكات سەردانی پزیشكی پسپۆڕ بكرێت بۆ دەستنیشانكردن و پێشكەشكردنی چارەسەری گونجاو، بەپێی رۆژنامەی “سەن”ی بەریتانی.

شوێنی ئازارەكە و باشترین رێگە بۆ كەمكردنەوەی:

  • ئازاری بەشی سەرەوە و ناوەڕاست

ئازاری خوارەوەی قەفەزەی سنگ نیشانەیە بۆ گەڕانەوەی ترشەڵۆك، كاتێك روودەدات كە ئەندامی بەرپرس لە گواستنەوەی خۆراك بۆ گەدە بەشێوەیەكی دروست كارنەكات.

نیشانەكانی دیكە بریتین لە تامێكی ترش لە دەمدا، كۆكەی بەردەوام، گۆڕانی دەنگ و بۆنی ناخۆشی ناودەم. زۆرجار بە دەرمانی دژە ترشەڵۆك چارەسەردەكرێت.

ئەگەڕ ترشەڵۆكەكە چەندبارەبووەوە یان گۆڕینی شێوازی ژیان و چارەسەرەكان رۆڵیان نەبوو، پێویستە سەردانی پزیشك بكەیت.

  • ئازاری لە بەشی لای راستی سەرەوە

دەشێت ئازاری بەشی لای راستی سەرەوەی سك هۆكاری بەردی زراو بێت. كاتێك بەرد لەنێو زراودا دروست دەبن و لەكاتی جوڵەیاندا، ئازارێكی كتوپڕ دروستدەكەن كە هەندێكجار دەگاتە پێنج كاتژمێر.

نیشانە سەرەكییەكانی ئەم دۆخە تەندروستییە، بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی و هەستكردن بە هێڵنج و ئارەقكردنەوە و لەدەستدانی حەزی خواردنە، جگە لە زەردبوونی پێست و زەردوویی لە چاوەكان و سك هەڵاوسان.

ئەگەر ئازارەكە درێژەی كێشا و توند بوو، باشترە سەردانی پزیشك بكرێت، چونكە ئەگەر پشتگوێ بخرێت، دەبێتە نەخۆشییەكی مەترسیدار و ژەهراویبوونی خوێن و دۆخێك كە هەڕەشە لە ژیانی نەخۆش دەكات.

  • ئازاری بەشی لای راستی خوارەوە

ئازاری بەشی خوارەوەی سك نیشانەیە بۆ بەردی گورچیلە یان نەخۆشیی گورچیلە.

بەردی گورچیلە زۆر بە ئازارە و دەبێتەهۆی هێڵنج و رشانەوە و تا. زۆرجار خەڵك ئەو بەردانە فڕێدەدەن بەبێ هیچ ناڕەحەتییەك، بەڵام بەردی گەورە دەبێتەهۆی هەوكردن یان راوەستانی گورچیلە، ئەگەر چارەسەر نەكرێت.

ئەگەر چارەسەری پێویستی بۆ نەكرێت، دەبێتەهۆی لەكاركەوتنی گورچیلە یان ژەهراویبوونی خوێن و تا مردنیش.

بابەتی پێشتر

ئەو خۆراکانەی زۆرترین زیان بە جگەر دەگەیەنن

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی پرسی مووچەوە کۆدەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share