سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ: دابەشنەکردنی مووچە پێشێلکردنی مافی ئابووری خەڵکە

سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ لە هەرێم رایگەیاند، دابەشنەکردنی مووچە پێشێلکردنی مافی ئابووری هاوڵاتییانە.

مونا یاقو سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، دابەشنەکردنی مووچە پێشێلکردنی مافی ئابووری هاوڵاتییانە و بەهۆشییەوە چەندین مافی دیکە پێشێل دەکرێن.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەگشتیی بەپێی ئەو دۆخەی ئێمە لەناویدا دەژین و ئەو رووداوانەی لە عێراق و ناوچەکە روودەدەن، دۆخی مافەکانی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان لە ئاستێکی باشدایە.

جەختیشیکردەوە، راستە پێشێلکاری مافی مرۆڤ هەیە، گلەیی هەیە، راپۆرت هەیە، رەخنەش هەیە، بەڵام کاردەکەین بۆ ئەوەی ئەو حاڵەتانە نەمێنن.

بابەتی پێشتر

کەشناسیی هەرێم: پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە

بابەتی دواتر

لە جاڕنامەی جیهانیی مافەکانی مرۆڤدا چۆن باسی مووچە کراوە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share