سلێمانی.. لەسەر پابەندنەبوون بەڕێكارە تەندروستییەكان 75 شوێنكار سزادەدرێن

10 شوێن-یان داخراون

لیژنەكانی قایمقامیەت لەماوەی سێ شەوی ڕابردوودا 75 شوێنی كاریان بەهۆی پابەندنەبوون بە ڕێنمایی و ڕێكارە تەندروستییەكان سزاداوە.

لەشكر حەمید، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی قەزای ناوەندی سلێمانی ئەمڕۆ دووشەممە 5ی نیسان بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، لەماوەی سێ شەوی ڕابردوودا لیژنەكانیان دوو هەزار سەردان و پشكنییان بۆ شوێنە جیاجیاكان ئەنجامداوە.

وتیشی، “لەو ژمارەیە پسوڵەی سەرپێچی بۆ 65 شوێنی كار كراوە”.

لەشكر حەمید ئەوەشی ڕونكردەوە، 10 شوێنیش بەهۆی گەورەیی سەرپێچییەكانیانەوە داخراون و ڕێكاری دیكەش بەرامبەریان دەگیرێتەبەر.

چوارشەممەی ڕابردوو لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانی سلێمانی چەند بڕیارێكی لەبارەی خۆپارێزییەوە دەركرد و تیایدا هاتووە، لە ڕۆژی 1ی نیسانەوە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ ڕێنمایی بەستنی ماسک بەشێوەی ئیلزامی پێشکەش بە هاوڵاتییان دەکەن، لەدوای ئەو ماوەیەوە هەر هاوڵاتییەک پابەندی بەستنی ماسک نەبێت بەپێی خاڵی هەشت لە بەیانی ژمارە (10)ی ساڵی (2021) مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت.

ئاماژە بەوەشكراوە، “بەڕێوبەر و بەرپرسی هەر دامەزراوە و فەرمانگەیەکی حکومی و ناحکومی بەرپرسیارن لە جێبەجێکردنی بڕیار و ڕێکارە تەندروستی و خۆپارێزییەکان لەناو فەرمانگەکەی خۆیدا، هەروەها بەرپرسیارە لە جێبەجێکردن و بەدواداچوون و چاودێری و لێپرسینەوەی هەر کەس و بوار و شوێن و پیشەیەک کە مۆڵەتی فەرمی لەو فەرمانگەیە وەرگرتبێت”.

“لەڕێی فەرمانگەی داواکاریی گشتییەوە داوا لەسەر هەرکەس و لایەن و شوێن و دامەزراوەیەک تۆماردەکرێت، کە زیان بە پاراستنی ئاسایشی تەندروستی و تەندروستیی گشتی و جێبەجێکردنی ڕێکارە تەندروستییەکان بگەیەنێت”، وەك لە خاڵێكی بڕیارەكاندا هاتووە.

بابەتی پێشتر

پیاوێکی ئێرانی دوای کوشتنی ژنی یەکەمی لە شارۆچکەیەکی دیکە ژنی دووەمی کوشتووە

بابەتی دواتر

یاریزانانی تۆتنهام و ستافی یانە لە لێدوانەکانی مۆرینیۆ سەریان سوڕماوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی هەڵەبجە: پاسپۆرت تەنیا بۆ چەند حاڵەتێکی پێویست تەواو دەکرێت

بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی هەڵەبجە بڵاویکردەوە،  لە ئێستادا لە بەڕێوەبەرایەتییەکە پاسپۆرت تەنیا بۆ چەند حاڵەتێکی پێویست تەواو دەکرێت. بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی…
Total
0
Share