ئەمڕۆ رۆژی سەرکەوتنە گەورەکەی عێراقە

ئەمڕۆ حەوت ساڵ تێپەڕدەبێت، بەسەر سەرکەوتنی عێراق بەسەر گروپە چەکدارەکان و پاککردنەوەیان و کۆنترۆڵکردنەوەی سەرجەم ئەو ناوچانەی خاکی عێراق بوون و دەستیان بەسەردا گیرابوو، هەر بۆیە لە عێراق پشووی رەسمییە.

بەر لە حەوت ساڵ و لە ساڵی 2017دا، سەرکەوتنی عێراق بەسەر شانەکانی رێکخراوی داعش راگەیەندرا، هاوکات سەرجەم ئەو ناوچانە کۆنتڕۆڵکرانەوە کە ئەو رێکخراوە دەستی بەسەردا گرتبوون.

هەموو ساڵێک لە رۆژی 10ی مانگی 12دا یادی ئەو رۆژە دەکرێتەوە و بەرز رادەگیرێت ئەوەش بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق.

رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام لە کۆتاییەکانی ساڵی 2013 لە عێراق دەرکەوت، دواتریش لە ساڵی 2014 موسڵ و چەند ناوچەیەکی دیکەی عێراقی کۆنترۆڵکرد.

ساڵی 2017، لە باشوور و رۆژئاوای کوردستان و عێراق و بە هاوکاریی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش، کە ئەمریکا سەرکردایەتی دەکرد، رێکخراوەکە تەواو لاواز کران و لە سنووری عێراق و سوریا هیچ شار و ناوچەیەکان بەدەستەوە نەما.

سەرەڕای ئەوەی، ئێستا داعش لاوازە و وەک جاران هێز و ناوچە و دەسەڵاتی نییە، بەڵام سەرەڕای ئەوەش زۆرینەی وڵاتان هێشتا بە مەترسییەکی جددی دەزانن.

بابەتی پێشتر

نەجمەدین محەمەد: تەوتینی مووچە لە رێگای بانكەكانی رەشید و رافیدەینەوە بێت

بابەتی دواتر

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: پاڵپشتیی عێراق و ئوردن دەکەین دژی هەر هەڕەشەیەک

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوو راوچی دەستگیرکران

لە سنوورى ئاغجەلەر دوو راوچی دەستگیرکران و دەستگیرا بەسەر چەكێك و ژمارەیەك گولـلەدا. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ژینگە و دارستانی…
Total
0
Share