ئاماری قوربانییانی جەنگی روسیا و ئۆكرانیا رادەگەیەندرێت

سەرۆکی ئۆکرانیا ئاماری نوێی کوژراوانی جەنگی روسیا و ‏ئۆکرانیا رادەگەیەنێت

ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند، لە سەرەتای جەنگی نێوان روسیا و ‏ئۆکرانیاوە تاوەکو ئێستا زیاتر لە ‌‎43‌‏ هەزار سەربازی وڵاتەکەی کوژراون و نزیکەی ‌‎370‌‏ هەزاریش برینداربوون، لە بەرامبەریشدا سوپای روسیا ‌‎198‌‏ هەزار کوژراو و ‌‎550‌‏ هەزار برینداری هەیە.‏

شارەزایانیش پێیانوایە، ژمارەی کوژراوانی جەنگی روسیا و ئۆکرانیا لەو ژمارەیە زیاترە ‏و پێشبینی کوژرانی نزیکەی ملیۆنێک سەرباز لە جەنگەكەدا دەکەن.‏

جەنگی روسیا و ئۆکرانیا ماوەی زیاتر لە دوو ساڵە بەردەوامە

دۆناڵد ‏ترامپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا بەڵێنی ئەنجامدانی ئاگربەستی لەنێوان دوو ‏وڵاتەکەدا داوە و رایگەیاندوە دوای دەستبەکاربوونی بەگرنگییەوە هەوڵی بۆ دەدات.‏

بابەتی پێشتر

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

بەرزترین درەختی سەری ساڵ لە بەریتانیا نمایشکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share