بەرزترین درەختی سەری ساڵ لە بەریتانیا نمایشکرا

‏ ‏بەرزترین درەختی سەری ساڵ لە بەریتانیا نمایشکرا، کە بەرزییەکەی بریتییە لە ‌‎42‌‏ ‏مەتر و تەمەنی درەختەکەش بە ‌‎160‌‏ ساڵ دەخەمڵێندرێت، خاوەنی بیرۆکەکە ‏دەڵێت، پێویستە هەموو خەڵکی ناوچەکە شانازی بەم کارەوە بکەن.

جۆرج کلارک، ئەندازیار و خاوەنی بیرۆکەکە رایگەیاند، پێویستە هەموو خەڵکی ‏ناوچەکە شانازی بەم کارەوە بکەن، چونکە بەشێوازێكی سەرنجراکێش کاری ‏تێداکراوە و هەنگاوێکی جیاوازە و نایابە.‏

وتیشی، بەرزی درەختەکە 42 مەترە و بۆ جێبەجێکردنی کارەکە، ستافێکی پێنج کەسی بە بەردەوامی بۆ ماوەی ‌‎12‌‏ ‏کاتژمێر کاریان لە ئامادەکاری و رێکسختنی درەختەدا کردووە، هەروەها زیاتر لە دوو ‏هەزار گڵۆپ لە رازاندنەوەی درەختەکەدا بەکارهێنراوە.‏

درەختەکە تەمەنی نزیکەی ‌‎160‌‏ ساڵە و دەکەوێتە بەریتانیاوە، رازاندنەوە و ‏ئامادەکردنی بۆ سەری ساڵ، سەرنجی جیهانی بەلای خۆیدا راکێشاوە.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

له‌سه‌ر سكاڵاى دوو كۆچبه‌رى سوری وه‌زیری پێشووى دانیمارك زیندانی ده‌كرێت

له‌سه‌ر سكاڵاى دوو كۆچبه‌رى سوریی دادگایه‌كی دانیمارك سزای زیندانیكردنى بۆ وه‌زیری پێشووی كۆچبه‌رانی وڵاته‌كه‌ى ده‌ركرد. كه‌ناڵى”بی بی سی”ى…
Total
0
Share