زەوی بەسەر ئەم توێژەدا دابەشدەکرێت

بڕیارە سبەینێ سێشەممە زەوی بەسەر زیندانیانی سیاسیی سنووری سلێمانیدا دابەشبکرێت.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئاگاداری ئەو زیندانیکراوە سیاسییانە دەکەینەوە کە فەرمانی پێدانی زەوییان بۆ دەرچووە لە وەجبەکانی (6،7،8) و مینحەی مانگانەی 10 ساڵەکەیان وەرگرتووە تا ئێستا نەهاتوون بۆ وەرگرتنی زەوییەکەیان سبەینێ سێشەممە کاتژمێر 9:00 ی سەرلە بەیانی لە هۆڵی رۆشنبیری ئامادە بن بۆ وەرگرتنی زەوی نیشتەجێبوون.

لای خۆیەوە زەردەشت رەفیق بەڕێوەبەری راگەیاندنی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەردەوامین لە کارکردن و بەهۆی زۆری مامەڵەی هاوڵاتییان و ئەوەی نامانەوێت کارەکانیان دوابکەوێت مانگرتنمان رانەگەیاندووە.

 

 

بابەتی پێشتر

هێرشکرایە سەر عەین عیسا و کوژراوی لێکەوتەوە

بابەتی دواتر

رووداوێکی هاتوچۆ دوو قوربانی لێکەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share