رووداوێکی هاتوچۆ دوو قوربانی لێکەوتەوە

لە گەڕەکی کوردساتی شاری سلێمانی دوو ئۆتۆمبێل پێکیاندادا و بەهۆیەوە شۆفێری یەکێکیان گیانیلەدەستدا و شۆفێری ئەوی دیکەشیان برینداربوو.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ کاتژمێر 9:30 خولەکی سەر لەبەیانی رووداوێکی هاتووچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی تۆیۆتا کۆرۆلا تاکسی و ڤۆلکس ڤاگن تایبەت لە گەڕەکی کوردسات روویدا.

ئاشکراشیکرد، لەم رووداوەدا شۆفێری ئۆتۆمبێلی جۆری تاکسی دەستبەجێ لە شوێنی رووداوەکە گیانیلەدەستدا و شۆفێری ئۆتۆمبێلە تایبەتەکە بریندارە و ئێستا لە نەخۆشخانەیە.

 

جەختیشیکردەوە، هۆکاری رووداوەکە دەگەڕێتەوە بۆ تێپەڕاندنی هەڵە لەلایەن یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکانەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share