هەر تاكێكی عێراقی ساڵانە 37 كیلۆ برنج دەخوات

ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، هەر هاوڵاتییەکی عێراقی ساڵانە 37 کیلۆ برنج بەکاردەهێنێت.

لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕێكخراوی خۆراك و كشتوكاڵی سەر بە نەتەوەیەكگرتووەكان، لە ڕاۆرتێكی تایبەتدا ئاشكرایكردووە، عێراق ئەمساڵ یەک ملیۆن و 800 هەزار تۆن برنج هاوردە دەکات کە 900 هەزاری زیاترە لە ساڵی ڕابردوو، کە یەک

ملیۆن و 100 هەزار تۆن بووە.

بەپێی ڕاپۆرتەكەی ڕێكخراوەكە “ناتوانرێت لەمساڵدا بەرهەمهێنانی برنج لە عێراق بزانرێت چونکە هیچ داتا و ئامارێک بەردەست نییە، بەڵام لە ساڵانی ڕابردوودا گەیشتووەتە 300 هەزار تۆن.”

بەپێی داتاكانی ڕێكخراوەكەی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان، “هەر تاکێک لە عێراق 37 کیلۆ برنج بەکاردەهێنێت، لەکاتێکدا ئەو بڕە 36.8 کیلۆبووە لە ساڵانی 2021-2020دا.”

بابەتی پێشتر

كازمی لە جەددەوە گەیشتە تاران

بابەتی دواتر

لە شەش مانگی ئەمساڵدا نزیکەی هەزار تۆمەتباری ماددە هۆشبەرەکان لە هەرێم دەستگیرکراون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەخەدەشە: قبوڵناكەین پارتی بەناوی شەنگالەوە دانوستاندن لەگەڵ حكومەتی عێراقدا بكات

ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتی شەنگال، جەختدەكاتەوە قبوڵناكەن پارتی بەناوی شەنگالەوە دانوستاندن لەگەڵ حكومەتی عێراقدا بكات. لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەنجومەنی…
Total
0
Share