بە کۆبوونەوەکەی دوێنێ یەکشەممەی ئەنجومەنی نوێنەران کۆتایی بە وەرزی یاسادانان هات و پشوو دەستیپێکرد.
د. بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەو سێ یاسایەی کە جێی ناکۆکی لایەنە سیاسییەکان بوون و کرابوونەوە بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجومەنی نوێنەران، نەتوانرا دەنگیان لەسەر بدرێت.
وتیشی، ئەو ماوەیەی بۆ ئەم وەرزەی یاسادانان درێژکرابووەوە کۆتایی هات و پشووی پەرلەمان دەستیپێکرد.
دەستپێکردنی پشووی پەرلەمان لە کاتێکدایە، جگە لە یەکلانەکردنەوەی ئەو سێ یاسایەی ماوەیەکە مشتومڕی لەسەرە، هاوکات هەمواری یاسای بودجە پەسەندنەکراوە.
پێشتر د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی بە تۆڕی میدیایی ئێستای وتبوو، ئەگەر هەمواری یاسای بودجە دوابکەوێت دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم دوادەکەوێت.