ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی سوریاوە کۆدەبێتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بەپەلە دانیشتنێکی داخراو لەسەر دۆخی سوریا ئەنجامبدات.

ئاژانسی فرانس پرێس لە زاری سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ دووشەممە، ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بەپەلە دانیشتنێکی داخراو لەسەر دۆخی سوریا ئەنجامدەدات، ئەوەش دوای کۆتاییهاتنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەدی سەرۆکی وڵاتەکە.

بەپێی سەرچاوەکە، کۆبوونەوەکە لەسەر داوای روسیا و لە ئێوارەی ئەمڕۆدا بەداخراوی بەڕێوەدەچێت.

رۆژی یەکشەممە 8ی کانوونی یەکەمی 2024، گروپە چەکدارەکانی سوریا دیمەشقی پایتەختی وڵاتەکەیان کۆنتڕۆڵکرد و بەشار ئەسەدی سەرۆکی وڵاتەکەیان ناچار بە هەڵاتن کرد.

دواتر میدیاکان بڵاویانکردەوە کە سەرۆکی سوریا بەرەو مۆسکۆی پایتەختی روسیا هەڵاتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هـ.ـەسـ.ـەدە: کۆنتڕۆڵی بەندیخانەی شەدادی لە دەست هێزەکانمان نەماوە

شـ.ـەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات هۆشدارییەکی بەپەلەی لەبارەی دۆخی بەندیخانەی شەدادییە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە ئێستادا کۆنتڕۆڵی زیندانەکە لە…
Total
0
Share