ناو و لۆگۆی یانەی ئینتەرمیلان گۆڕانکاری تێدادەکرێت

خاوەنداریەتی نوێی یانە، گۆڕانکاری لە ناو و لۆگۆی یانەی ئینتەرمیلاندا دەکەن

خاوەنداریەتی یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی بڕیاریداوە لە داهاتوویەکی نزیکدا ناو و لۆگۆی یانە نوێبکاتەوە، بەشێوەیەک لەگەڵ سیاسەت و سیستمی نوێدا بگونجێت.

ڕۆژنامەی لاگازێتا دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵی لە زاری چەند سەرچاوەیەکی ناوخۆیی نێراتزۆریەوە ئاشکرایکردووە، بەڕێوبەرانی یانە بڕیاریانداوە ناوی ئینتەرناسیوناڵ میلانۆ (Football Club Internazionale Milano) بۆ تەنها ئینتەرمیلان (Inter Milano) بگۆڕن.

سەرەڕای ئەوەی یانە ئیتاڵیەکە هەمیشە لەلایەن هاندەرانەوە بە ئینتەرمیلان ناودەبرێت، بەڵام لەسەر کاغەز و لە پێگە فەرمیەکاندا بە “ئینتەرناسیوناڵ میلانۆ” ئاماژەی بۆ دەکرێت.

جگە لە ناوی یانە، بڕیارە گۆڕانکاری لە لۆگۆ و شێڵدی یانەکەشدا بکرێت، بە شێوەیەک سەرنج بخرێتە سەر پیتەکانی “ئای و ئێم”.

سەرچاوە ئیتاڵیەکە دووپاتیدەکاتەوە، وردەکاری گۆڕانکارییەکان لەناوخۆی یانە تاووتوێکراوە و تەنانەت بەڕێوبەران دیدگای خۆیان نیشانداوە، دیزاینەرانی یانەش نمونەی سەرەتاییان لەبارەی گۆڕانکارییەکان پێشکەشکردوون.

نوێکردنەوەی لۆگۆ و شێڵدی یانە بابەتێکی نوێ نییە و ساڵی 2017 یانەی یوڤانتۆس هەمان هەنگاوی نا، ئەوەش لە پێناو بە بازرگانیکردنی یانەکاندایە بەپێی سەردەمی نوێی تۆپی پێ، تاوەکو سپۆنسەران لەهەموو جیهانەوە بتوانن بە هاوسەنگی کاری خۆیان بکەن.

لە سەرەتای دروتبوونییەوە ئینتیەرناسیوناڵ میلانۆ وەک یانەیەکی ناوخۆیی ئیتاڵیا گوزارشتی لێکرا، بەڵام لە ئێستادا زەبەلاحەکەی ئیتاڵیا بە جیهانی بووە نابێت هەمان ناو و سیستمی هەبێت.

بابەتی پێشتر

هالاند بۆ ڕیاڵ مەدرید: سێ مەرجم هەیە و دەبێت جێبەجێ بکرێت

بابەتی دواتر

دیپای: من و عەوار دەمانەوێت پەیوەندی بە سێ باشترینەکەی جیهانەوە بکەین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share