پێشمەرگەیەكی ونبووی شەڕی داعش لە زیندانەكانی سوریا ئازادكرا

پێشمەرگەیەكی ونبووی شەڕی داعش لە ساڵی 2014ەوە، لە ناو زیندانەكانی سوریا دوای رووخانی دەسەڵاتەكەی بەشار ئەسەد رزگاركرا.

عیسا عەبدوڵا خدر زێباری، دانیشتووی ناحیەی دینارتەی قەزای ئاكرێ بووە لە پارێزگای دهۆك لە ساڵی 2014 لە سنووری پارێزگای موسڵ كەوتووەتە دەست گروپە چەكدارییەكان و بەرەو سوریا براوە و لەوێ كەوتووەتە دەست سوپای سوریا و زیندانی كراوە.

بەپێی زانیارییەكان، دوای ڕووخانی رژێمی بەشار ئەسەد، ئەو پێشمەرگەیە لەناو یەكێك لە زیندانییەكان ئازاد كراوە.

بەرەبەیانیی ئەمڕۆ چوار شەممە 8ی 12ی 2024، دوای یەك هەفتە لە دەستپێكردنەوەی شەڕی سوریا هێزەكانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا چوونە نێو دیمەشق و كۆتاییان بە دەسەڵاتی رژێمی بەشار ئەسەد هێنا و تاوەكو ئێستاش چارەنووسی ئەسەد نادیارە.

بابەتی پێشتر

شەشەمین خولی پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب کۆتاییهات

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی: بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی خێزان و ژنان ئەركی هەموو لایەكمانە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی هەرێم روونكردنەوە لەبارەی كردنەوەی تونێلی دەربەندیخان دەدات

وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی هەرێم روونكردنەوە لەبارەی كردنەوەی تونێلی دەربەندیخان دەدات و دەڵێت، “تونێلی دەربەندیخان لەلایەن كەسوكاری قوربانییانی…
Total
0
Share