دژەتیرۆر: پێنج مووشەک ئاراستەی سەربازگەی زێلکان کران

دەزگای دژەتیرۆری کوردستان ئاشکرایکرد، پێنج مووشەک ئاراستەی سەربازگەی زێلکانی سوپای تورکیا لە پارێزگای نەینەوا کراوە و زیانی گیانیی نەبووە.

دژەتیرۆری کوردستان ڕایگەیاند، مووشەکەکان ئاراستەی دەوروبەری گوندی دراویش لە ناحیەی باشیکی پارێزگای نەینەوا کراون کە سەربازگەی زێلکانی تورکیای تێدایە.

لەبۆردوومانەکەدا سێ مووشەک لەناو سەربازگەکە کەوتوونەتەخوارەوە و سێ مووشەکی دیکەش لەچیای باشیک، بەڵام هیچ زیانێکی گیانیان لێنەکەوتووەتەوە.

بنكەی سەربازی زێلکان-ی سوپای تورکیا، دەکەوێتە سنووری پارێزگای موسڵ و لە ساڵی 2015ەوە دامەزراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگیی قەیرانەکان: لە لافاوەکانی ئەم دواییەدا 5 کەس گیانیان لەدەستدا

ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگیی قەیرانەکان، راپۆرتی زیانەکانی دابارینی رێژەیەکی زۆری بارانی بڵاوکردەوە. لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، لە لافاوەکانی ئەم…
Total
0
Share