هالاند بۆ ڕیاڵ مەدرید: سێ مەرجم هەیە و دەبێت جێبەجێ بکرێت

ئێرلینگ هالاند بە مەرج پەیوەندی بە یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە دەکات

هێرشبەری نەرویجی یانەی بوروسیا دۆرتمۆند، ئێرلینگ هالاند ئامادەیە بە مەرج پەیوەندی بە یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە بکات.

لە سەرەتای وەرزی 2019/2020وە یانە زەبەلاحەکان هەوڵی پەلکێشکردنی ئێرلینگ هالاندی نەرویجی هێرشبەری یانەی بوروسیا دۆرتمۆند دەدەن، یاریزانەکە سەرنجی هەمووانی ڕاکێشاوە و لە ئێستادا ئەگەر باشترین نەبێت، یەکێکە لە باشترین هێرشبەرانی کیشوەری ئەوروپا.

ماڵپەڕی “سپۆرتس لێنس” لەزاری پەیامنێرانییەوە ئاشکرایکردووە، هالاند خەون دەبینێت ڕۆژێک لە ڕۆژان بۆ یانەی شاهانە یاریبکات، بەڵام دوای ئەوەی مینۆ ڕایۆلا بووەتە لێپرسراوی کارەکانی چەندین دەرفەتی گەورەی دیکەی بۆ ڕەخساوە و لە ئێستادا هێرشبەرەکە مەرجی هەیە.

بەپێی سەرچاوە، هالاند لە ڕێگەی ڕایۆلاوە سێ مەرجی بە شێوەی نهێنی بۆ فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆک و ئەنخێل سانچێزی بەڕێوەبەری ڕیاڵ مەدرید دیاریکردووە.

مەرجی یەکەم بریتیە لە بەدەستهێنانی 10 ملیۆن یورۆ وەک موچەی ساڵانە بەبێ باج، بە باجەوە دەگاتە سنوری 15 ملیۆن یورۆ و لەگەڵ هازارد و گرانبەهاکانی لۆس بلانکۆس هاوتا دەبێتەوە.

هالاند مەرجی ئەوەیە ڕایۆلا لە گواستنەوەی بۆ ڕیاڵ مەدرید سوودمەند بێت

مەرجی دووەمی پەیوەندی بە مینۆ ڕایۆلای لێپرسراوی کارەکانیەوە هەیە، داوای بڕی 20 ملیۆنی وەک نەختینەی ڕێکخستنی دانوستاندنەکان کردووە، ئەو بڕەش سەرجەمی بۆ ڕایۆلا تەرخاندەکرێت.

مەرجی سێیەمیشی پەیوەندی بە بوارە هونەرییەکانەوە هەبووە و دووپاتیکردووەتەوە، دەبێت لە پێکهاتەکانی ڕیاڵ مەدرید لەلایەن زینەدین زێدانەوە ڕاستەوخۆ سەرەکی یاریبکات، هەر هەڵەیەک یاخود کەموکورتیەک لە پێدانی دەرفەتی یاریکردن ڕووبدات، دەبێت کار بە بەندێکی بۆندەکەی بکرێت تیایدا ڕێگەی پێدەدات گرێبەستەکە هەڵبوەشێنێتەوە.

بابەتی پێشتر

‎تێڕوانینێک بۆ بەمۆمبوونی جگەر

بابەتی دواتر

ناو و لۆگۆی یانەی ئینتەرمیلان گۆڕانکاری تێدادەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share