کۆنگرەى ئەنچیلۆتی پاش بردنەوەى کلاسیکۆ

پاش ئەوەى ریاڵ مەدرید دوو بە یەک لە بەرشلۆنەى بردەوە، ئەنچیلۆتی بەم جۆرە قسەى کرد.

/ کلیلی یارییەکە لە تایمی دووەمدا مامەڵەمان لەگەل کرد نەک تایمی یەکەم، تایمی یەکەم زۆر خاو بوین، بەڵام تایمی دووەم ئازایانە یاریمان کرد

/ زۆر جار شتی وا روودەدات کە بەجۆرێک دەردەکەویت کە ئەو شێوەیە نیە تۆ دەتەوێت، لەسەرەتادا توشی ئاستەنگی زۆر بوین، بەڵام بۆ تایمی دوەم باش دەرکەوتین

/ دینامیکی یارییەکەمان گۆری و کۆنترۆلی یاریگامان گرتە دەست، بیلینگهام چالاک بوو ئەمرۆ

/ ئێمە هەمومان سەرمان سورماوە لە ئاستی بیلینگهام و ئەو گۆلانەى تۆماریدەکات، ئەمرۆ شوتەکانی موفاجەئە بوون

/ بردنەوەکە تەنها سێ خاڵ بوو، پێنج یاریی قورسمان لەدەرەوەى یاریگاى خۆمان کردووە، وەرزەکە دورودرێژە و بەرشلۆنە یانەیەکی بەهێزە پێویستە بەردەوام بین لە رکابەرییەکەدا

/ بیلینگهام یاریزانێکە بەتەنها جیاوازی دروستدەکات

/ یاریزانەکان ئەوەیان جێبەجێ کرد کە لەپشوی نێوان تایمەکان داوام لێکردن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) یوڤانتۆس لو ئۆڵیمپیکۆ لازیۆی کوتا به‌زه‌ویدا و دوو پله‌ سه‌رکه‌وت

ئه‌مشه‌و یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 13ی خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا ئه‌نجامدران، یانه‌ی یوڤانتۆس سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی به‌رامبه‌ر لازیۆ تۆمارکرد. هه‌ڵۆکانی لازیۆ…
Total
0
Share